لەسەر دوای ناگیلسمان، بایرن چووەتە ناو هاوکێشەی ڤێرنەرەوە

یانەی بایرن میونشن لەسەر خواستی جولیان ناگلسمانی ڕاهێنەری نوێ، هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی تیمۆ ڤێرنەر دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی “تی زێد”ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، کە لە ئێستادا ئیدارەی بایرن خواستیان لەسەر گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری یانەی چێڵسییە، وەک ئامانجێک دیارییانکردووە و ئەم هەنگاوەش لەسەر داواکاری جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەری نوێ بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڤێرنەر لە پێشوودا لە ڕیزەکانی لایپزیک لەژێر سەرپەرشتی ناگیلسمان باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، لەم وەرزەدا بەدرێسی بلوزی لەندەنەوە 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 گۆڵی ڕەخساندووە، سەرەڕای ئەوە لە بارودۆخی خۆی ڕازی نییە و ڕۆژنامەنوسانی نزیکی یانە ئینگلیزییەکە پێیان وایە، یاریزانەکە بێزارە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ خولی ئەڵمانیا.

ناگیلسمان کۆدی گرێبەستەکەیە

“تی زێد” نوسیویەتی، جولیان ناگیلسمان کۆدی کردنەوەی دەرگای ڤێرنەرە بەڕووی بایرن میونشن، چونکە ئەم ڕاهێنەرە سەردەمێک لەگەڵیدا کاریکردووە، لە ماوەیەکی دیاریکراودا گەیاندوویەتییە ترۆپکی تواناکانی و لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێگەیەکی سەرەکی مسۆگەرکردووە.

تۆڕی ترانسفێر مارکت نرخی یاریزانەکەی بە 65 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە، ئەم نرخەش بۆ یانەیەکی وەک بایرن میونشن دابینکردنی مەحاڵ نییە.

بابەتی پێشتر

خێزانی گلایزەرس بە بۆندێکی هەژێنەر هاندەرانی یونایتد ئاشتدەکەنەوە

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-خەبات قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
Total
0
Share