وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی سوریا داوا لە توركیا دەكات ئاوی فوڕات بەپێی پشكی دادپەروەرانە بۆ سوریا و عێراق بەربداتەوە، داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات دەستێوەردان بكەن.
تەمام ڕەعد، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی سوریا ڕایگەیاند، كەمبوونەوەی ئاوی فوڕات بۆ خوار 50%ی ئاستی پێشووی، كاریگەریی كردووەتەسەر ئاستی ئاوەكە لە سوریا و وێستگەكانی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ.
وتیشی، هۆكاری كەمبوونەوەكە گلدانەوەی ئاوە لەلایەن توركیاوە، كە داوای لێدەكەین ئاو بەربداتەوە بەپێی پشكی دادپەروەرانەی بڕیاردراو بۆ هەریەك لە سوریا و عێراق.
وەزیرەكەی سوریا داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد دەستێوەردان بكەن بۆ گەڕانەوەی ئاستی ئاوی فوڕات بۆ ئاستی پێشووی خۆی.
هۆشداریشیدا لەوەی، بەردەوامیی ئەم دۆخەی ئێستا هەڕەشە لە ئاسایشی ئاو دەكات لە هەریەك لە ڕەققە و دێرەزور و حەسەكە.
س: سانا + RT