حکومەتی ئێران هاوڵاتییەکی خۆی بە 400 ملیۆن پاوەن بە بەریتانیا دەفرۆشێت

ڕاگەیاندنی فەرمیی حکومەتی ئێران ئاشکرایکرد، حکومەت ئامادەیی دەربڕیووە لە بەرامبەر 400 ملیۆن پاوەن، نازنین زاغری هاوڵاتیی ئێرانی – بەریتانی بە وڵاتی بەریتانیا بداتەوە.

شەش ساڵ پێش ئێستا نازەنین زاغری، بە تۆمەتی هاوکاری و “سیخوڕی” بۆ بەریتانیا، لەلایەن ئێرانەوە دەستگیرکرا و تا ئێستا پێنج ساڵ زیندانی تێپەڕاندووە.

لەبارەی ئەو خواستەی حکومەتی ئێرانەوە، دۆمێنیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاندووە، “ناتوانین دەستەواژەیەکی دیکە جگە لە بارمتەگرتن بۆ ئەم دۆخەی نازەنین دابنێین، چونکە ئەوە بارمتەگرتنی کەسێکە، کە تۆمەتەکان دژی ڕاست نین”.

لە ساڵی 2016  کاتێک نازەنین زاغری، لەگەڵ کچە دوو ساڵانەکەیدا دەیویست لە تارانی پایتەختەوە بۆ بەریتانیا بگەڕێتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و پاشان بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی ڕۆژئاوا و کارکردنی دژی رژێم، خرایە زیندانەوە”.

ئەگەرچی ئەو وادەیەی بۆ نازەنین دانراوە تەواوبووە، بەڵام حکومەتی ئێران گەشتی لێقەدەغەکردووە و ڕێگەی پێنادات وڵاتەكە جێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: کەسانی زۆر مەترسیدار لەناو دەستگیرکراوانی د،ا،عـ.ـش هەن

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، کەسانی ”زۆر مەترسیدار” لەناو دەستگیرکراوانی د،ا،عـ.ـش هەن، دەشڵێت لێکۆڵینەوەکان ماوەی 4 بۆ 6…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان جەخت لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری عێراق دڵنیاییدا لە هەرکاتێکدا پێویستبکات کردەی سەربازی دژی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدات…
زیاتر ببینە

توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك”ناتۆ”دا. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە،…
زیاتر ببینە

سانا: ئەمریكا سەدان تانكەر “نەوتی دزراو”ی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستوەتەوە

ئاژانسێكی هەواڵی سوری ئاشكرایكردووە، “هێزەكانی ئەمریكا سەدان تانكەری نەوتیان لە سوریاوە گواستوەتەوە بۆ عێراق. لە هەواڵێكیدا ئاژانسی هەواڵی…
Total
0
Share