ناوەرۆكی كۆبوونەوەی هاوسەرۆكانی یەكێتی و وەزیری دەرەوەی ئێران

هاوسەرۆكانی یەكێتی و وەزیری دەرەوەی ئێران

لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێزانینی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەو ڕۆڵەی یەکێتی دەیگێڕێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازییانکرد لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێکی یاوەری.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، لە دیدارێکدا کە هەریەک لە رەفعەت عەبدوڵا و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕان و د. سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان، ھەماھەنگی، کاری ھاوبەش و بەھێزکردنی ھاریکاری ئابوری و بازرگانی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا لەپێناو بەرقەراکردنی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لەناوچەکە.

هاوسەرۆکان جەختیان لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە و ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستانیان بە فاکتەرێکی گرنگ زانی بۆ پاراستن و ئارامی دەوڵەتانی دراوسێ.

هاوسەرۆکانی یەکێتی خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا لەبەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ڕایانگەیاند کە گەیشتن بە رێکەوتن لەو دانوستانانە دەبێتەمایەی کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیانی ئێران کە بەهۆی گەمارۆوە زەرەرمەندبوون، هاوکات دەبێتە مایەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بەگشتی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران “پێزانینی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەو رۆڵە گرنگەی یەکێتی دەیگێڕێت بەتایبەت کە لە دوای گۆڕانکاریی و ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکە، پێگەی یەکێتی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە بەهێزتربووە”.

ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی پەیوندییەکان و یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەی لوتکەدا یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، یەکێتی…
Total
0
Share