لیژنەی باڵای بایۆمەتری ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیژنەی باڵای بایۆمەتری و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكە

لیژنەی باڵای بایۆمەتری ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و تیایدا لێدوانی پەرلەمانتارێكی پارتی ڕەتدەكاتەوە.

لیژنەى باڵاى بایۆمەتری ئەمڕۆ سێشەممە ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانی کوردستاندا، پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە‌ قسە‌كانیدا ئاماژەى بەوەداوە کە سە‌رپە‌رشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە فرە‌ مووچەی نایاسایی و بندیوارەکان فەسڵ بکرێن.

دەشڵێت، “وەک لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئەو وتانەى ئەو پەرلەمانتارە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوا بڕیاری لیژنە‌ش لە‌بارە‌یە‌وە‌ ئە‌وە‌ بوو كە‌ مووچە‌ی 16505 كە‌س كە‌ فرە‌ مووچە‌ی نایاساییان ھە‌بوو ڕاگیراوە”.

لیژنەی باڵای بایۆمەتری ڕونیشیدەكاتەوە، لە‌ھە‌مان كاتدا ئێستا لێكۆڵینە‌وە دە‌كرێت لە‌ موچە‌ی زیاتر لە‌ 36 هەزار موچە‌خۆری دیكە و دواتریش بڕیار لە‌سە‌ر ئە‌وانیش دە‌درێت‌.

جەخت لەسەر ئەوەشدەكاتەوە، دیارە ئەو پەرلەمانتارە لە “بێئاگایی خۆیەوە ئەو قسانە‌ی كردووە‌”، بۆ هەموو لایەکیشی ڕووندەکەینەوە کە پرۆسەى بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە‌ دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی هەشت و نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: رەنگە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بدرێت

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، رەنگە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـش بدرێت. سەرچاوەیەکی…
Total
0
Share