باوکی ئەو کچەی بە “حەبی قەڵەوی” گیانی لە دەستدا بۆ ئێستا دەدوێت

باوکی هێلێنی 19 ساڵ، دوای گیان لە دەستدانی کچەکەی، کە وەک خۆی دەڵێت بە “حەبی قەڵەوی” گیانی لە دەستداوە دەلێت، “کچەکەمان بە دزی ئێمەوە حەبەکانی بەکارهێناوە و لە کۆی 60  حەب 36  حەبی خواردووە”.

باوکی هێلێن دەڵێت، “دوای خواردنی ئەو ژمارە حەبە کچەکەمان کێشەی تەندروستی بۆ دروستبوو و دواتر بردمانە پشکینینی پزیشکی و دەرکەوت بەهۆی خواردنی مادەیەکی زیان بەخشەوە وایلێهاتووە”.

وەک کەسوکاری هێلێن بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا باسی دەکەن، کچەکەیان پێش گیان لە دەستدانی کێشەی میزکردن و سوتانەوەی مەعیدە و ریخۆڵەی بۆ دروستبووە، کە پزیشکەکان بۆ خواردنی مادەیەکی ژەهراوی دەگێڕنەوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ” تیمی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەستی بە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە کردووە و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەرکەوتنی هۆکاری زانستی ئەم گیان سپاردنە و لەهەر ئەگەرێک سەرپێچی کاران رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە”.

باوکی هێلێن داوا لە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەکات، ڕێگە چارەیەک یان یاسایەک دەربکەن بۆ ڕێگری لە فرۆشتن و بەکارهێنانی دەرمانی ئۆنلاین، چونکە ئەوان گومانیان نییە کچەکەیان کێشی کەمبووە و دوای خواردنی ئەو حەبانە کە کەس نازانێت لەکوێ کڕیوویەتی گیانی لە دەستداوە.

هێلێن پێشتریش لای کەسوکارەکەی باسی لاوازی کێشی خۆی کردووە و دوای کردووە چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە، بەڵام دواجار لەڕێگەی ئۆنلاینەوە پەنای بۆ ئەو جۆرە حەبە بردووە.

ئەو حەبەی هێلێن بەکاریهێناوە هیچ سەرچاوەیەکی پزیشکی و ناوەندێکی ناوچەیی و جیهانی پشتگیری نەکردووە، ئەگەرچی لەسەر قوتوی دەرمانەکە نوسراوە لە وڵاتی ئەڵمانیا دروستکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێكی كۆمەڵی دادگەری: دواخستنی هەڵبژاردن بۆشاییە یاساییەکان لە هەرێم زیاتر دەکات

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایدەگەیەنێت، ” دواخستنی هەڵبژاردن بۆشاییە یاساییەکان لە هەرێم زیاتر دەکات”. بێستون حەمەساڵح،…
زیاتر ببینە

د.نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ تەیف سامی بۆ گفتوگۆی کێشەکانی لیستی مووچە بێتە هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرۆکایەتی تەیف…
Total
0
Share