قائیمقامیەتی سلێمانی: لەم مانگەدا ژمارەی داخستنی شوێنکارەکان کەمیکردووە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی سەرجەم لیژنەکانی بۆ مانگی تەمموز بڵاوکردەوە دەڵێت، ”ژمارەی سەردانەکان زیادیکردووە و داخستنی شوێنکارەکان کەمیکردووە”.

لە ئامارەکەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ”لە مانگی تەمموزدا حەوت هەزار و 142 سەردان کراوە، لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا کەمتر لە حەوت هەزار سەردان کرابوو”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ”لە ئەنجامی ئەو سەردانانەدا 661 سەرپێچی تۆمارکراوە و 16 شوێنکار داخراون، لە کاتێکدا مانگی رابردوو 18 شوێن داخرابوون، هەروەها 44 تۆن و 406 کیلۆگرام خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبراون”.

سەبارەت بە بڕی سزا داراییەکانی ئەم مانگە لە ئامارەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە، ”لە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونانەدا بە بڕی 51 ملیۆن و 550 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە کە دەبێت بە بەشێک لە داهاتی گشتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر ئەندامێکی خێزان 18 ساڵی تەواوکردبێت دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی سەرژمێری بداتەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغی ‏سێیەمی پرۆسەی سەرژمێری لە ئەمرۆوە دەستیپێکرد و تا ‌‎10‎ی ئەم…
Total
0
Share