ئیتاڵیا.. 30 كەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە مافیای (بلاك ئێكس) دەستگیركران

چەندین تۆمەتیان ڕوبەڕوو دەكرێتەوە

پۆلیسی ئیتاڵیا ڕایدەگەیەنێت، 30 كەس دەستگیركراون بە تۆمەتی پەیوەندیداربوون بە گروپی مافیای ناسراو بە (بلاك ئێكس) كە لە چەند ناوچەیەكی وڵاتەكەدا چالاكە.

پۆلیسی ئیتاڵیا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، گومانلێكراوان ڕوبەڕووی نزیكەی 100 تۆمەت دەبنەوە، لەوانەش ئەندامبوون لە گروپی مافیا و دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر و كۆچی نایاسایی و دزی و دەستبەسەراگرتن لەڕێی ئینتەرنێتەوە.

لەنێو دەستگیركراواندا پیاوێكی تەمەن 35 ساڵ هەیە كە لە لاكویل لە هەرێمی ئەبرۆتسۆ لە ناوەڕاستی ئیتاڵیا دەژی و باوەڕوایە سەركردەی (بلاك ئێكس) بێت لەو وڵاتە، بەڵام ناوەكەی ئاشكرانەكراوە.

گروپی (بلاك ئێكس) لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو لە نەیجیریا دەركەوت و لە كردەی كوشتن و شێواندن و دەستدرێژیی سێكسی تێوەگلا، بەر لەوەی ببێتە تۆڕێكی نێودەوڵەتی خاوەن هێز.

پۆلیسی ئیتاڵیا ئاشكراشیكرد، زۆرینەی ئەو تاوانانەی دەدرێتە پاڵ دەستگیركراوان لەڕێی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدراون وەك بەكارهێنانی دراوی بتكۆین لە كڕینی ژمارەی كارتی بانكی، لەگەڵ چەندین تاوانی دیكە.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

ئەوروپا: بەردەوامی سەركوتكردن لە سەردەمی ئەردۆغاندا پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا دژواردەكات

بابەتی دواتر

زەریف: ئێران هەڵسوكەوتی نەرێنیی كاریگەر لەسەر ئاسایشی عێراق ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن تاڵیبانەوە یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نیشته‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به‌ تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گەیشتە فڕۆخەكانەكە. بەپێی هەواڵی…
Total
0
Share