بەهۆی شۆرتی کارەبا و ئاگركەوتنەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتی کارەبای مۆلیدە و ئاگركەوتنەوە، لە ماڵێکدا لە گەڕەکی “جمهوری” لە قەزای دوزخورماتوو، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ماڵی کەسێک بەناوی “ئەحمەد سەعید”، بەهۆی شۆرتی کارەبای مۆلیدەوە ئاگری گرتووە و دواتر بووەتە هۆی دروستبوونی دوکەڵ لە ماڵەکەدا و دوو منداڵ گیانیان لە دەستداوە”.

منداڵەکان کوڕ و  کچێکن و لەکاتی ئاگرەکەدا نەیانتوانیووە خۆیان ڕزگار بکەن و بەهۆی دوکەڵەوە خنکاون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share