لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە جووتسایدی سۆران 10 کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سۆرینتۆ و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی و لە ئەنجامی رووداوەکە 10 کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە زیانی زۆر کە بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، هاوکات زیان بە پەرژینی ناوەڕاستی شەقامەکە گەیشتووە و پێنج داری ناوەڕاستی شەقامەکەش شکاوە.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، خێرای کەمبکەنەوە و  پابەندی  هێما و رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای مین: هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە

بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کەمبووەتە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر کارەکانیان دروستکردووە.…
Total
0
Share