رووداوەكەی كەركوك.. لێپرسینەوە لە پلەداران و رێزلێنان لە كارمەندێك بڕیاری لێدرا

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان رەزامەندی لەسەر پێشنیارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەو رووداوە دا كە تایبەت بە هێرشە تیرۆرستییەكەی كەركوك پێكهێنرابوو، پێشنیارەكان لێپرسینەوە لە ئەفسەر و پلەداران و رێزلێنان لە كارمەندێكی “پاڵەوان” لەخۆدەگرێت.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، رەزامەندیی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی وەرگیراوە لەسەر پێشنیارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەو “كارە تیرۆرستییە ترسنۆكانە”یەی لە 18ی ئەم مانگە لە گوندی عەلی سوڵتان-ی سەر بە ناحیەی ریاز لە كەركوك روویدا.

لیژنەكە دوای لێكۆڵینەوە گەیشتە ئەم ئەنجامانە، بەخشین لە پۆست و لێپرسینەوە لە ژمارەیەك ئەفسەر و پلەداران و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان و پێكهێنانی ئەنجومەنی لێكۆڵینەوە لەسەریان، سەرلەنوێ كردنەوەی فەوجی یەك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاسایشی ناوچەكە، رێزلێنان لە (حەسەن حامد حەسەن)ی كارمەند بە پلەی سەرۆكی رێپێدراوان بەهۆی “رۆڵی پاڵەوانانە و ئازایانە”ی لە كوشتنی یەكێك لە تیرۆرستان، سەرەڕای برینداربوونی لە رووداوەكەدا، وەك ئەوەی لیوا یەحیا رەسوڵ روونیكردەوە.

یەكشەممەی پێشووتر 18ی ئەم مانگە تەقینەوەیەک لە نزیک گوندێكی سەر بە ناحیەی ریاز روویدا و بەهۆیەوە هەشت کارمەندی لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵی کوژران. لە شوێنی رووداوەكە رووبەڕووبوونەوە هاتەئاراوە و چەكدارێكی هێرشبەری داعش كوژرا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەتیان هەیە ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەشی یاری و دیاری دەستیپێكرد<br> فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە سلێمانی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share