نادال نازناوی ژمارە 12ی لە بەرشلۆنە یەکلاییکردەوە

ڕافائێل نادال، ئەفسانەی تێنسی سەرزەوی ئیسپانیا و جیهان

یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی، ڕافائێل نادال بە بردنەوەی لە ستیفانۆس تسیتسیباسی یۆنانی نازناوی پاڵەوانیەتی بەرشلۆنەی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا.

ڕوبەڕوبوونەوەی کۆتایی لە پاڵەوانیەتی بەرشلۆنە لە نێوان نادال و تسیتسیباس لە لە یاریگای لمیندا ئەنجامدرا، کە ماتادۆرە ئیسپانییەکە تیایدا شارەزایە.

نادال بە گێمی یەکلاکەرەوە توانی ڕکابەرە یۆنانیەکەی تێپەڕینێت و نازناوە ئیسپانییەکە بچنێتەوە، دوای ئەوەی لە کۆمەڵەی یەکەمدا 6-4 بردنەوەی بەدەستهێنا و لە کۆمەڵەی دووەمدا 7-6 دۆڕاندنی تۆمارکرد، بەڵام لە گەیمی یەکلاکەرەوەدا 7-5 بردنەوەیەکی دیکەی نوسییەوە و یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

نادال نازناوی ژمارە 12ی بەرشلۆنەی لە ژیانی وەرزشییدا بەدەستهێنا

ڕوبەڕوبوونەوەکە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند، نازناوەکەش ژمارە 83یە لە مێژووی ڕافا نادال و نازناوی ژمارە 12ی بەرشلۆنەیە لە مێژووی وەرزشییدا بەدەستیدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

پوتین و بایدن یەک دەبینن و ئەمریکا خرایە لیستی "وڵاتانی نا دۆست"ی ڕوسیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share