بۆ ڕێگریكردن لە هێرشی موشەكی هێز لە دوو پارێزگای عێراق بڵاوەی پێكرا

فەرماندە ئەمنییەكانی عێراق فەرمانیان كردووە، هێزی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەكانی نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین بڵاوەپێبكەن، بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەو كەسانەی موشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە 24ی نیسان، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی نیشتمانیی عێراقی ڕاگەیاندووە، “بە فەرمانی فەرماندە ئەمنییەكان، هێزی ئەمنیی جێگیر و جوڵاو بە درێژایی ڕووباری دیجلە لە سنووری پارێزگای دیالە بڵاوەیان پێكراوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو ناوچەیە ژمارەیەكی زۆر گوندی لێیە كە هێزە چەكدارەكان بۆ تەقاندنی موشەك بە ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەكاری دەهێنن”.

لەلایەكی دیكەوە، لە بەری پارێزگای سەڵاحەدین لە لێواری ڕووباری دیجلە بە هەمان شێوە هێز بڵاوەی پێكراوە.

مەبەست لەو هەنگاوە، ڕێگریكردن لەو هێرشە موشەكییانەیە كە بەردەوام لەو ناوچانەدا ئەنجامدەدرێن.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ 1-1 نیوکاسڵ

بابەتی دواتر

وشکەساڵی هەرێم تینوو دەکات.. حکومەت پلانی چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share