عێراق.. بێپارەیی هەزاران پرۆژە ڕادەگرێت

بەهۆی قەیرانی دارایی و كورتهێنانی بودجەوە، نزیكەی شەش هەزار پرۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان لە عێراق پەكیانكەوتووە و ڕاگیراون.

هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “نزیكەی شەش هەزار پرۆژە ڕاگیراون كە تێچووەكەیان 126 ترلیۆن دینارە.”

وتیشی، “لەم قۆناغەی ئێستادا حکومەت ناتوانێت بودجە بۆ تەواوكردنی پرۆژەکان تەرخان بكات، بەوپێیەش پێناچێت لە ئاییندەیەكی نزیکدا پرۆژەکان تەواوبکرێن.

پێشتر ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە “تۆڕی میدیایی ئێستا”ی ڕاگەیاندبوو كە هاوشێوەی بودجەی ئەمساڵ، لە پرۆژەیاسای ساڵی داهاتووشدا، عێراق ناتوانێت پارە بۆ جێبەجێكردن و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكان تەرخان بكات و بودجەكە زیاتر بەگەڕخستن دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی هەرێم لە کۆبوونەوەدان

بەپێی زانیارییەکان، وەفدی حکومەتی عێراق و سودانی لەبارەی چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵی هەرێم، لە کۆبوونەوەدان. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share