وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی تەیف سامی دەداتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە زمانی عەرەبی وەڵامی وەزیری دارایی عێراق دەداتەوە و دەڵێت،” دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان بەپێی خەرجیی راستەقینە پێچەوانەی دەستوورە”.

لە راگەیەندراویكدا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان هاتووە، حكومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ تەنها چوار ترلیۆن دیناری ناردووە و پێویستە نۆ ترلیۆن دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە پێی دەستوور و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەوەشخراوەتەڕوو، داهاتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوەكە یەكلایەنانە خەمڵێندراوە و داهاتی نەوتی لە نووسراوەكەدا بەبێ هەژماركردنی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بەكارهێنانی بۆ ناوخۆ هەژماركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێکیان بۆ هەناردەی 750 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە واژووکرد

عێراق و تورکیا لەبارەی نەوتەوە گەیشتنە ڕێککەوتن. سەلیم ڕوکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ئەو وەفدە باڵایەی عێراق…
زیاتر ببینە

هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە ؟
هەڵویستی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردندا پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژنەكاتەوە لە مانگی 11ی…
Total
0
Share