سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوا دەکات لامەرکەزيیەتی زیاتر بۆ پارێزگاكان لە هەرێمی کوردستان هه‌بێت، ئەمەش بەرنامەی حکومەتە و ئێمەش پشتگیری لەوە دەکەین.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له گفتوگۆيه‌كى ته‌له‌ڤزيۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى (بالثلاثة)ى كه‌ناڵى شەرقیەی عێراقی ڕایگەیاند، ” ئەوەی کە یەکێتی لە پرۆژەی خۆیاندا هەیانە، پرسی لامهركهزیيهتی زیاتر بۆ پارێزگاكانه، بۆ زانیاریتان لە پرۆگرامی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، سه‌رۆك وه‌زیرانی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان ئەو بەرنامەیه‌ی پێشكه‌ش كردووه كه لامەرکەزيیەتی زیاتر بۆ پارێزگاكان لە هەرێمی کوردستان هه‌بێت، کەواتە مەبەست شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە، ئەو شتەیه كه ئێمه زۆر پشتگیری دەکەین و به‌رنامه‌ی یەکێتیی نیشتیمانیش هەر ئەوەیە”.
لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتییەوە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە، ” یه‌كێتیی نیشتیمانيی كوردستان هاوبەشی سەرەکیی ئێمەیە لەم حکومەتەدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه وەک هەر حزبێکی دیكه هه‌ندێكجار باشە و هه‌ندێکجار خراپە و ساردی و گەرمیشی تێدایە”.
نێجیرڤان بارزانی کە لە هەمان کاتدا جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ” زۆر ئاسایییه ساردی و گەرمی هەبێت لە كه‌شی سیاسیی کوردستاندا، بەڵام په‌یوه‌ندیی ئەم دوو حزبە و ئەم دوولایەنە، نەگەیشتۆتە ئەوەی کێشەیەکی گەورە لەنێوانیان ڕووبدات، گفتوگۆ هەیە، ڕەخنەگرتن هەیە، گرژى هەیە، ئەمانە هەمووی هەیە، بەڵام لەو شوێنانەدا، لە قۆناغه‌كانی بڕیاردان له‌سه‌ر بابەتی چارەنووسساز بۆ هەرێمی کوردستان، دەبینن لێكگه‌یشتنێكی زۆر باش لەنێوان ئەم دوولایەنەدا هەیە”.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە، ” هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، سیاسەتی هەرێمیش بەشێکە لە سیاسەتی عێراق، قووڵاييى ستراتيژيى هەرێمی کوردستانیش بەغدایە، هه‌رێمی كوردستان به ته‌نها هیچ بڕیارێک لەگەڵ هیچ وڵاتێکی بیانی نادات، تەنها لە چوار چێوەی عیراق دەيدات، هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری له گفتوگۆى ستراتیژيی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراقدا هەیە”.