یەکێتی ئەوروپا کار بە بەڵگەنامەی خۆکوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریداوە لە مانگی داهاتوودا بەڵگەنامەی خۆ کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ گەشتکردن لەناو وڵاتانی ئەندامدا کارپێبکات و ببێت بە جۆرێک لە ڤیزا بۆ گەشتکردن.

بڕیارە ئەم بەڵگە نامەیە کە هەندێکجار بە “ڤیزای ڤاکسین” یش ناو دەبرێت جگە لە گەشتی نێوان وڵاتان، بۆ هەندێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و چالاکییە کەلتوری و وەزشییەکانیش بەکاربهێنرێت و هەڵگری بەڵگەنامەکە بتوانێت بەشداری کۆڕ و کۆبوونەوەکان بکات.

بەڵگەنامەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە 26ی مانگی داهاتوودا لە ئەوروپا کاری پێدەکرێت و بڕیارە لە بەڵگەنامەکەدا جگە لە سەلماندنی خۆ کوتان ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە و کاتی تێپەڕاندنی تۆمار بکرێت.

بڕیارە بەڵگەنامەی خۆ کوتان بە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا ببێتە مەرجی سەرەکی بۆ گەشتکردن و هەندێکجار کارکردن و بەشداریکردن لە بۆنە و کۆبوونەوە قەرەباڵخەکاندا.

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەڵێنیداوە بە هاوڵاتییان کە، هەر کەسێک خۆی بە ڤاکسینێکی کۆرۆنا بکوتێت، بەڵگەنامەیەکی پێدەدات کە ئەو بە “ڤیزای ڤاکسین” ناوی هێناوە و لە ئایندەدا دەبێتە مەرجی سەرەکی بۆ زۆر بوار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
Total
0
Share