حەسەن ڕۆحانی دوادەکات ئێرانییەکان لە جێگەی گۆشتی سور و مریشک ماسی بخۆن

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر خەڵکی بتوانن لە خواردنی گۆشتی سور و مریشکەوە بچن بۆ خواردنە دەریاییەکان ئەوە گۆڕانکارییەکی بێوێنەیە، بەڵام ئەم قسەیە بەدەر نەبوو لە ڕەخنەی توندی ئێرانییەکان.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ 22 ی نیسان ڕایگەیاند، “بەهۆی سزا ئابورییەکانی سەر ئێرانەوە نرخی گۆشتی سور و مریشک گرانبوون، بەڵام ئەگەر خەڵكی ڕوبکەنە خواردنە دەریاییەکان ئەوا گۆڕانکارییەکی باشە”.

ئەم وتەیەی ڕۆحانی شەپۆلێک ڕەخنەی توندی ئێرانییەکانی بەدواداهات و بە بڵاوکردنەوەی لیستی نرخی خواردنە دەریاییەکان کە نرخێکی گرانتر لە مریشکیان هەیە ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی سەرۆکی وڵات کرد.

بەشێک لە ڕەخنەکان بۆ حەسەن ڕۆحانی ئەوەبوو کە سەرۆکی وڵات ئاگاداری نرخی خواردنە دەریاییەکان و ماسی نییە و بەراوردی دەکات بە نرخی مریشک کە ڕەنگە ئاسانتر مریشک لەو خواردنانەی دیکە دەستبکەوێت.

نرخی بەشێک لە خواردنە دەریاییەکان لە ئێران کە ڕەخنەگران بڵاویان کردووەتەوە.

ڕەخنەگران لە حەسەن ڕۆحانی دەپرسن، “ئایا ئێوە دەزانن کە خواردنی دەریایی تەنها ئەوانەی لە باشور و باکورن دەتوانن بە ئاسانی دەستیان بکەوێت، ئەی کەسێک کە دەریای لێ نزیک نییە و لە ناوچەیەکی دیکە یان ناوچە شاخاوییەکان دەژی؟”.

پرسی گرانبوونی مریشک یەکێکە لەو پرسانەی کە هەمیشە وەک ڕەخنە ئاڕاستەی حکومەتی ئێران دەکرێت، پێشتر حکومەتی ئێران هەوڵیدا لە ڕێگەی ناوەندێکەوە زۆرترین بڕی مریشک ڕەوانەی بازاڕەکان بکات بۆ دابەزینی نرخەکەی، بەڵام ئەمە سەرینەگرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفغانستان.. پایتەختی هەرێمێك كۆنترۆڵكرایەوە و 131 چەكداری تاڵیبان كوژران

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان كوژرانی دەیان چەكداری تاڵیبان و كۆنترۆڵكردنەوەی هەرێمی هەلمەندی لە باشووری وڵاتەكە ڕاگەیاند. لە بەیاننامەیەكدا، كە…
زیاتر ببینە

لوبنان.. حزبوڵا و هاوپەیمانەكانی زۆرینەیان لەدەستدا

ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی یەكشەممەی لوبنان دەریدەخات حزبوڵا و هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە، هەڵبژاردنەكە سەركەوتنی 13 كاندیدی سەربەخۆی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران: ئەمڕۆ لە پەرلەمان گفتوگۆی کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ و مشتومڕ لەبارەی پرۆژەیاسای کشانەوە لە پەیمان و رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکات.…
Total
0
Share