لە هەرێمی كوردستان، توشبوونی 977 كەسی دیكە بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا، 9 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەشت هەزار و 926 پشكنین ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە 977 توشبووی نوێ تۆماركراوە.
هەر لەو ماوەیەدا 763 توشبوو چاكبوونەتەوە و 9 توشبووش گیانیانلەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ئامارەكەدا هاتووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی، كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 143 هەزار و 723 كەس، لەو ژمارەیە 120 هەزار و 373 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 920 توشبووش گیانیانلەدەستداوە، لە ئێستادا زیاتر لە 19 هەزار و 430 كەس هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.