مامۆستایانی ناڕازیی داوای كۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچە و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكات

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت، “هیچ پاساوێک نەماوە” بۆ لێبڕینی موچە و داواشدەكات بە زووترین کات پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە.

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دەسەڵاتی هەرێم سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دەیەوێ درێژە بەو کارە نایاساییەی بدات و کۆتایی بە لێبڕینی موچەی مووچەخۆڕان نەهێنێت.

ئەنجومەنەكە چەند داواكارییەكیش دەخاتەڕوو و دەڵێت، لەئێستادا هیچ پاساوێک نەماوە بۆ درێژەدان “بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی” بەناو لێبڕینی موچە لە فەرمانبەران دەکرێت و پێویستە بەزووترین کات کۆتایی پێبهێنرێت.

داواشدەكات، “کۆتایی بە کاری نایاسایی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی موچەخۆران بهێنرێت و بەزووترین کات پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە”.

سەبارەت بە خوێندنی ئەلیكترۆنیش ئەنجومەنەكە، خوێندن بەم میكانیزم و شێوازەی ئێستا ڕەتدەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات، “زیانەکانی زۆرترە لە سوودەکانی و باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگا خوێندنگاکانە بە دابینکردنی ڕێکاری خۆپارێزی تەندروستی”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “بەزووترین کات داکۆکیکارانی مافی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی دەڤەری بادینان ئازادبکرێن بە تایبەتی مامۆستا بەدەل بەرواری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
Total
0
Share