ڕۆحانی: هەر هەلێک سەبارەت هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان دەقۆزینەوە

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەلە ناکات سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا، هەروەها ئێران پابەند دەبێت بە هەڵوێستەکانی و هیچ هەلێک سەبارەت بە هەڵگرتنی سزای سەر وڵاتەکەی لەدەستنادات.

حەسەن ڕۆحانی ئاشکرایکرد، “دانوستانەکانی ڤیەننا بەڕێژەی %60 بۆ %70 بەرەوپێشچوونی بەخۆییەوە بینیوە، ئەگەر ئەمریکییەکان ڕاستگۆبن لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجامی ئەرێنیی دەبێت”.

وتیشی، “سزا توندەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران هەڵوێستی ئێمەی لە دانوستانەکانی ڤیەننادا بەهێز کردووە”.

سەرۆککۆماری ئێران جەختیکردەوە وڵاتەکەی پابەنددەبێت بەو چوارچێوەیەی بۆ بەشداریکردنی لە دانوستانەکاندا دیاریکردووە و هەوڵدەدەن لەو ماوەیەی کە لە تەمەنی حکومەتی ئێستای ئێران ماوە دانوستانەکانی ڤیەننا بگاتە ئەنجام.

یەکێتی ئەوروپا سەرۆکایەتیی دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان دەکات لە ڤیەننا، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکێتییەکە بڵاویکردەوە ڕایگەیاند دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە لەلایەک و ئەمریکا لەلایەکی دیکەوە لە هەفتەی داهاتوودا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا: ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین کێ بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت

قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز گەرووی هورمز وەک پێش جەنگی لێنایەتەوە. قەرارگەی ناوەندیی خـ.ـاتەمـ.ـولئەنـ.ـبیا ڕایگەیاند، ئەوە ئێمەین بڕیاردەدەین…
Total
0
Share