کاناڤارۆ و سێ ڕاهێنەری دیکە پاڵێوراون بۆ ناپۆلی

کاناڤارۆ یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ پڕکردنەوەی جێگەی گاتوسۆ

جیناریۆ گاتوسۆ لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە یانەی ناپۆلی دەکات و وەک شوێنگرەوە تاوەکو ئێستا چوار ڕاهێنەر دیاریکراون.

بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیدارەی پارتینۆپێ، جینارۆ گاتوسۆ لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی لە ناپۆلی دەکات و یانەکەی ناچاردەبن ڕاهێنەرێکی دیکە لە جێگەی تەرخانبکەن.

هەندێک لە سەرچاوە ئیتاڵیەکان پێیان وایە ئاوریلیۆ دی لاورێنتسی سەرۆکی ناپۆلی ڕاهێنەرێکی گەورە دابیندەکات لەنمونەی ماوریزیۆ ساری، بەڵام لە ڕاستیدا یانەکە دەتوانێت ڕاهێنەرێکی ئاسایی دابینبکات کە خاوەنی موچەی خەیاڵیی نەبێت.

کاناڤارۆ تاوەکو هاوینی 2019 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی چین بووە و پێشتریش لە خولی چین کاریکردووە

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە دی لاورێنتس تاوەکو ئێستا چوار ڕاهێنەری وەک شوێنگرەوەی گاتوسۆ دیاریکردووە، فابیۆ کاناڤارۆی ڕاهێنەری گوانژو ئێڤەرگراندی چینی، یوریچ ڕاهێنەری فیۆرنتینا، ئیتاڵیانۆ ڕاهێنەری سپیزیا، دی زێربی ڕاهێنەری ساسولۆ ئەو ڕاهێنەرە پاڵێوراوانەن کە بڕیارە یەکێکیان پێگەی ڕاهێنەری پارتینۆپێ بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

"نیوەی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرزتردەبێتەوە"

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. لە ماوەی 3 ڕۆژدا 7 کەس کوژراون و خۆیان کوشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە لە كێشەدایە

یانەی بەرشلۆنە كێشەی دارایی هەیە و پێویستی بەوەیە بەرزكەرەوەی چوارەم بەكاربهێنێت. تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە سێ بەرزكەرەوەی دارایی…
Total
0
Share