دووەم كاروانی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

تەندروستیی عێراق گەیشتنی كاروانی دووەمی ڤاكسینی فایزەر رادەگەیەنێت.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشێكی دیكەی ڤاكسین كە بریتییە لە كاروانی دووەمی ڤاكسینی فایزەر وەرگیرا.

دەشڵێت، “كاروانی دیكە بەشێوەی خولیی هەفتانە دەگات، راستەوخۆش دوای وەرگرتنی بەسەر فەرمانگەی تەندروستیی بەغداد و سەرجەم پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت”.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەشدەكات، سێ جۆر ڤاكسین لە عێراق هەن كە سەرجەمیان كاریگەر و سەلامەتن و لە دامەزراوەی جیهانیی ناسراو و لەژێر چاودێری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دروستكراون.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات پەلەبكەن لە وەرگرتنی ژەمە ڤاكسین، لەڕێی تۆماركردن لە پێگە ئەلیكترۆنییەكان و جەختیشیدەكاتەوە كە ڤاكسینەكان لە گرنگترین هۆكارەكانی لەناوبردنی نەخۆشییە گوازراوەكانن.

بابەتی پێشتر

دۆسیەی دەستگیركراوانی بادینان بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیکاردی لە کاتی زیادکراودا فریای پاریس سان جێرمان کەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share