دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالی منداڵان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، مندالێکی 9 مانگ بە لێکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دستداوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالی منداڵان، ئاشکرایکرد، ئەو منداڵە پێشتر هەستیاری سنگی هەبووە و 16 ڕۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، بۆیە ئەگەری هەیە کە ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندبێت و دواتر بە لێکەوتەی ڤایرۆسەکە گیانی لە دەستداوە”.
بە وتەی دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا منداڵەکە لە ٪70 بۆ ٪80 ی سنگی بە لێکەوتەی ڤایرۆسەکە کاریگەر بووە و پاشان گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالی منداڵان لە سلێمانی کەیسی هاوشێوەیان هەبووە و پێشتریش منداڵی دیکە بە لێکەوتەی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، بەڵام هەموو منداڵەکان هۆکارێکی دیکەیان هەبووە کە بووەتە پاڵپشتی ڤایرۆسەکە و کاریگەری دروستکردنی.