پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سودانی كۆبوونەوە

د. نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە.

دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر چەند پرسێكی هەنووكەیی و بە تایبەت لێكتێگەیشتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، جەختكرایەوە لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و دانوستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاڵنگارییەكان وپاراستنی مافی هەموو هاوڵاتییانی عێراق لە چوارچێوەی یاساكان و دەستووری هەمیشەیی عێراقدا.

وتیشی، “سەردانیكردنەكە بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواكارییەكی پەیوەندیداربوو بە مافی هاوڵاتییان لە چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و بە سوپاسەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەبارەیانەوە دەربڕی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی: نابێت لەو کاتەی شۆفێریی دەکەیت سەرپێچی کەسێکی دیکە تۆماربکەیت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نابێت لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێندرێت، چونکە نابێت شۆفێر لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل…
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
Total
0
Share