رێبوار تەها: زەوی بەسەر هەموو کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکەین

رێبوار تەها رایدەگەیەنێت، پلان دانراوە زەوی بەسەر هەموو کەسوکاری شەهیدان دابەشبکرێت.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پلانمان داناوە کە زەوی بەسەر هەموو کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکەین، بەردەوامیشدەبین تاوەکو هەموو کەسوکاری شەهیدان سوودمەنددەبن، کەسوکاری شەهیدان خزمەتیان دەوێت، ئێمەش خزمەتیان دەکەین.

لەبارەی دامەزراندنەوە وتیشی، لە پڕۆسەی دامەزراندن، هەمیشە کەسوکاری شەهیدانمان لە پێشتر داناوە و هەمیشەش بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق: داتای مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نوێدەکرێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایدەکات، داتای مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە چوارچێوەی پلەبەندی مووچەدا نوێدەکرێنەوە. هەنا ئیسماعیل،…
Total
0
Share