راوێژكارێكی كازمی: 400 هەزار كارمەندی كۆمپانیا حكومییەكان هیچ بەرهەمێكیان نییە

72%ی كۆمپانیاكان بێ بەرهەمن

راوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 72%ی كۆمپانیاكان و 400 هەزار كارمەندی ئەو كۆمپانیایانە هیچ بەرهەمێكیان نییە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 17ی نیسان وتی، لە ساڵی 2003ەوە چالاكی و بەرهەمی كەرتی حكومی ڕوبەڕووی وەستان و پشتگوێخستن بووەتەوە، لەنێو 173 كۆمپانیای گشتی و ئەوانەی خاوەندارێتییان بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە، لەئێستدا تەنها 28%یان كاردەكەن و قازانجیان هەیە، لەكاتێكدا 72%یان بێ بەرهەمن.

مەزهەر محەمەد لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی (سەباح)ی نیمە فەرمی ئاشكراشیكرد، زیاتر لە 20%ی ئەو كۆمپانیایانە لە بنەڕەتەوە نەماون بەهۆی ئەو شەڕ و ململانێیەیانەی لە جەنگی دووەمی كەنداو ڕویاندا و بووە هۆی لەناوبردنی رژێمی پێشوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كۆمپانیا گشتییانەی قازانجیان هەیە ئەوانەن كە پەیوەندیدارن بە كەرتی نەوت.

ڕاوێژكارەكەی سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، نزیكەی 400 هەزار كارمەند موچەی مانگانە وەردەگرن، بەبێ ئەوەی لەماوەی هەژدە ساڵی رابردوودا كاری بەرهەمهێنیان ئەنجامدابێت.

دوپاتیشیكردەوە، ئەو كارە لە ئەستۆی كرێكار و كارمەنداندا نییە، بەڵكو بەهۆی كەموكوڕی و پشتگوێخستنە لە سیاسەتی ئابوریدا كە پشتی بە نەوت بەستووە و سەرچاوەكانی دیكەی پشتگوێخستووە.

بابەتی پێشتر

محەمەد سەڵاح لە نێوان بەختەوەری و دڵەڕاوکێدا پەنگ دەخواتەوە

بابەتی دواتر

شەش کەس بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسێک دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە مامەڵە بازرگانییەکانی بازاڕەکانی ئاسیا لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەدا بەرزبووەوە، لەگەڵ بەردەوامی ململانێ سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share