ڕوسیا زیاتر لە 50 فڕۆكەی سەربازی ڕەوانەی دورگەی قرم دەكات

ڕاهێنانی فڕۆكەی سو-25

هێزێكی سەربازیی ڕوسی گواستنەوەی زیاتر لە 50 فڕۆكەی سەربازی بۆ كۆماری قرم و كەرتی ئەستراخان لە باشووری ڕوسیا ڕادەگەیەنێت.

نوسینگەی ڕۆژنامەنوسی ناوچەی سەربازیی باشووری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، تاقمی فڕۆكەی (سو- 25 ئێس ئێم 3)ی سەر بە هێزی چواری سوپا لە هەرێمی ستافرۆپۆل ڕەوانەی قرم كراوە، هەروەك فڕۆكەكانی (سو- 25 ئێس ئێم 3) لە قرم-ەوە گواستراونەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئەشولۆك-ی سەربازی لە كەرتی ئەستراخان.

لەمیانەی ڕاهێنانی تەكتیكی پلان بۆ دانراو لە ناوچەكەدا، بڕیارە فڕۆكەكان پڕۆسەی هەڵدانی موشەك و بۆمب بۆ ئامانجە دەریاییەكان ئەنجامبدەن.

ڕاهێنان لەسەر فڕین لە كەشوهەوای دژوار و بەرزی زۆردا، بەشێكی دیكە ڕاهێنانی فڕۆكەكان دەبن.

ڕەوانەكردنی ئەو فڕۆكانە لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنجشەممە واشنتن سەپاندنی سزا بەسەر 32 قەوارە و كەسایەتی ڕوسی بەهۆی دەستێوەرانی ڕوسیا لە كاروباری ئەمریكا ڕاگەیاند، جگە لە دەركردنی 10 كەس لە ئەندامانی نێردەی دیپلۆماسی ڕوسیا لە واشنتن .

بەشێكی دیكەی سزاكان دژ بە پێنج كەس و سێ كۆمپانیا بوون لە نیمچە دورگەی قرم.

س: تاس + ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بەڵێنی ڕاگرتنی ئێران دەدات

بابەتی دواتر

زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلاری تیایە.. گەنجینەیەكی داعش لە موسڵ دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share