ئیندۆنیزیا.. ژنێک هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کۆشکی سەرۆکایەتیی دا

پۆلیسی ئیندۆنیزیا دەستگیرکردنی ژنێکی راگەیاند کە چەکی بەرامبەر پاسەوانێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی لە جاکارتا بەرزکردووەتەوە و ویستوویەتی داگیری بکات.

فەرماندەی پاسەوانی سەرۆکایەتی ئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە، “یەکێک لە پاسەوانەکان تێبینی ئەوەی کردووە ژنێکی نەناسراو لە نزیک خاڵی پشکنینی دەرەوەی کۆشکی سەرۆکایەتییە و گومانی لە رەفتارەکانی کردووە، کاتێک لێی نزیکبووەتەوە ئافرەتەکە چەکی بە روویدا راکێشاوە.

ئاشکراشی کرد، “ژنەکە هەر زوو دەستگیرکراوە و چەکەکەی دەستیشی دەستی بەسەرداگیراوە، هەرچەندە دواتر هەوڵیداوە هەڵبێت بەڵام ئەوەشیان شکستی پێهێنراوە”.

بە وتەی پۆلیسی جاکارتا تا ئێستا ئافرەتەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، تا بزانرێت هۆکارەکەی تیرۆرستییە یان هۆکارێکی کەسییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین. محەمەد باقر…
Total
0
Share