چین موشەکێکی سەروو دەنگ بە نهێنی تاقیدەکاتەوە

ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، چین بە تاقیکردنەوەی موشەکێکی سەروو دەنگ، توانایەکی دیکەی سەربازیی خۆی لە بۆشایی ئاسماندا تاقیدەکاتەوە.

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، چین لە مانگی ئابدا موشەکەکەی هەڵداوە بەمەبەستی تاقیکردنەوەی، کە کڵاوی ئەتۆمیی هەڵگرتووبوو.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان کە بە ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزیان وتووە، “موشەکەکە لە خولگەیەکی نزیکی زەوی تاقیکراوەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە ئامانجە دیاریکراوەکەی بپێکێت و بە دووریی 32 کیلۆمەتر لە ئامانجەکەیەوە کەوتووەتەخوارەوە”.

هەڵدانی موشەکەکە لەلایەن ئەو وڵاتەوە لەڕێگەی موشەکی “لۆنگ مارچ”ەوە بووە، کە پێشتر هەموو هەوڵەکانی لەڕێگەی ئەو موشەکەوە ئەنجامیداون ئاشکرایکردوون بەڵام ئەمجارە بەنهێنی موشەکەکەی تاقیکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە تاقیکردنەوەی موشەکە سەروو دەنگییەکە لەلایەن چینەوە بەنهێنی هەواڵگریی ئەمریکای تووشی سەرسوڕمان کردووە.

لەوبارەیەوە جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، “نیگەرانین لە بەرەوپێشچوونی توانا سەربازییەکانی چین، ئەو بەرەوپێشچوونانە هیچ نابێت جگە لە زیاترکردنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، ئەمە وامانلێدەکات چین بە یەکەم ئاڵنگاری دابنێین لەناوچەکە و ناچاری جوڵەمان دەکات”.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، جگە پەکین ڕوسیا و ئەمریکا و پێنج وڵاتی دیکە هەوڵدەدەن بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکانی سەروو دەنگ.

موشەکە سەرو دەنگییەکان، دەتوانن کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرن و خێراییەکەشیان پێنج جار لە خێرایی دەنگ زیاترە.

موشەکە سەروو دەنگییەکان جیاواز لە موشەکەکانی دیکە کە بەشێوەی کەوانەیی ئاماجەکان دەپێکن، لە ئاستێکی نزمی خولگەی زەوی و بەشێوەیەکی ڕاست و لەخێراییەکی زۆردا ئاماجەکەی دەپێکێت.

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد.. گەورەترین كوتلەین و هاوپەیمانێتییەكی نیشتمانی پێكدەهێنین

بابەتی دواتر

دژی گرانیی بەنزین شۆفێرانی پاسەكانی ناوشاری سلێمانی گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share