قوباد تاڵەبانی هێرشەکەی سەر هەولێری ئیدانەکرد

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەماهەنگی و پشتیوانی خۆی بۆ هاوپەیمانانی دژی داعش دەهێڵێتەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر ڕایگەیاند، “هێرشی ترسنۆکانەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکە سەربازییەکەی تورکیا ئیدانە دەکەم و هەرێمی کوردستان هەماهەنگی و پشتیوانی خۆی بۆ هاوپەیمانانی دژی داعش بەردەوام دەکات”.

شەوی ڕابردوو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دواتر ڕاگەیەندرا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکە ئەنجامدراوە و هاوکات بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باشیک لە نزیک شاری موسڵ بە موشەک هێرشکرایە سەری و سەربازێکی تورکی کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بڕێكی زۆر بەنزینی نۆرماڵ بە كوالێتی “زۆرباشتر” دابینكرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دوای ھەوڵێكی زۆر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە كوالێتییەكی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەكان، “جەختیشدەكاتەوە…
Total
0
Share