بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڤاڵانی تێكۆشەری یەكێتیدا كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵانی تێكۆشەر، فەرید ئەسەسەرد، ئارێز عەبدوڵا، رەهبەر سەید برایم، جوتیار نوری، ئاوات محەمەد و حەمە زیاد مەولود كرد .

لە دیدارێكی دۆستانەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەبارەی پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان و ئەركە حزبی و رێكخراوەییەكان كرا و تەئكید لە پابەندبوون بە سیاسەتی نیشتمانی و بەرپرسیارانەی یەكێتی بۆ كۆی هاوكێشەكان كرایەوە و بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان یەكبخرێن لەپێناو یەكڕیزیی كوردایەتی و زیاترخزمەتكردنی خەڵك و یەكێتی ناو یەكێتی.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەكەدا ستایشی رۆڵی هەریەك لە هەڤاڵانی كرد كە بەشێكن لە مێژووی خەباتی بەردەوامی یەكێتی و دووپاتیكردەوە وەك هەمیشە تێكۆشەرەكانی یەكێتی رێنیشاندەری خەباتمان دەبن و وەك وتوومانە سەرمایەیەكی لەبن نەهاتوون و پێكەوە هەموومان لە سەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەیەك رۆحیەتی یەكێتی بوونمانەوە ئەركە كوردستانی و ستراتیژییەكان رادەپەڕێنین لەپێناو سەرفرازیی گەلەكەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share