دوو ناوبژیوانی جیهانی ناودار هاوسەرگرییان کرد

هاورد وێب و شتاینهاوس یەکەمین دووانەی نێودەوڵەتین چوونەتە نێو کەژاوەی زێڕینەوە

ناوبژیوانی ئەڵمانی، بیبیانا شتاینهاوس لەگەڵ هاورد وێبی ناوبژیوانی ناوداری ئینگلیزی پەیوەندی هاوسەرگیرییان پێکهێنا.

شتاینهاوس یەکەمین ناوبژیوانی ژنە لە مێژووی تۆپی پێدا و لە ساڵی 2017 یەکەمین ڕوبەڕوبوونەوەی وەک داوەری یەکەم (داوەری سەرەکی لەناو یاریگا) سەرپەرشتی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی خولی ئەڵمانیا ” بوندس لیگ”ی کردووە، لە بەرانبەردا هاورد وێب یەکێکە لە باشترین ناوبژیوانەکانی تۆپی پێ لە مێژووی بەریتانیا و یاری کۆتایی مۆندیالی 2010ی بەڕێوەبردووە.

دووانەی ناوبراو لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا پەیوەندی هاوسەرگرییان پێکهێناوە، بەڵام بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێسا کارپێکراوەکانی وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا نەیانتوانیوە ئاهەنگی هاوسەرگیری، یاخود مەراسیم ئەنجامبدەن، تەنانەت نەیانتوانیوە مانگی هەنگوینی لە وڵاتێکی دەرەکی بەسەربەرن.

شتاینهاوس لەم بارەیەوە بە کەناڵی “سپۆرت 1″ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” ئێمە زۆر بەختەوەرین، بەبێ ئامادەبوونی شایەت و هاوڕێیانمان لەگەڵ هاورد وێب ژیانی هاوسەرگیریمان پێکهێنا”.

 

بەپێی زانیاریەکانی سپۆرت 1، شتاینهاوس کە 23 یاری خولی ئەڵمانیای بەڕێوەبردووە، لە تەمەنی 42 ساڵیدا کۆتا یاری سوپەری ئەڵمانیای بەڕێوەبردووە (ئەیلولی 2020) و پاشان وازهێنانی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا وەک یەکێک لە داوەرانی تیمی ڤار کاردەکات.

هاورد وێبی ناوبژیوانی ئینگلیزیش، لە ساڵانی 2003 تاوەکو 2014 لەناو یاریگاکاندا بەردەوامبووە، بەڵام دواتر ئەم کەسایەتیەش وازی لەبوارەکە هێناوە.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: سەرجەم ئامادەكارییەكان بەرەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

بابەتی دواتر

سێ بژاردە خراوەتە بەردەم سوارێز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share