پۆلیسی هەولێر ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە

ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێك بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەر ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسان بڵاویكردەوە، نوسینگەی عەنكاوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر.م.ع.) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا لاندکرۆزەر) لە کۆمپانیایەک لە شارۆچکەی عەنکاوە، دەستگیرکرد.

تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەندکرا، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

 

بابەتی پێشتر

كۆشكی سپی: وتوێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

بایدن كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە شارەزوور كوژرا

گەنجێك لە شارەزوور بەهۆی لە دەست دەرچوونی فیشەك خۆی و دایكی برینداركرد و، بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا. سەرچاوەیەكی…
Total
0
Share