شەپۆلێکی گەرمای بێزارکەر ڕوودەکاتەوە ناوچەکانمان و لە گەرمیان پلەی گەرما 42 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە مەودای 1ی حوزەیران بۆ 6ی حوزەیرانی 2026، شەپۆلێکی نوێی گەرما ڕوودەکاتە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، لە زۆربەی ناوچەکان هەست بە گەرمای بێزارکەر دەکرێت و لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تا ڕادەیەک شەپۆلی گەرماکە بەهێز دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەو چەند ڕۆژە بەمشێوەیە دەبێت:
– سلێمانی 33 بۆ 34 پلەی سیلیزی
– هەولێر 36 بۆ 37 پلەی سیلیزی
– دهۆک 34 بۆ 35 پلەی سیلیزی
– هەڵەبجە 37 پلەی سیلیزی
– کەرکوک 38 بۆ 40 پلەی سیلیزی
– قەزای کەلار 40 بۆ 41 پلەی سیلیزی
– قەزای پێنجوێن 28 بۆ 29 پلەی سیلیزی
– ناحیەی حاجی ئۆمەران 25 پلەی سیلیزی