هۆگر چەتۆ ئاشکرایدەکات، لە هەولێر بە پارە دەنگ دەکڕدرێت و پێشێلکاریی تۆمارکراوە.
هۆگر چەتۆ، رێکخەرى تۆڕى شەمس بۆ چاودێریى هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە گشتیی 31 حاڵەتی رێگریکردن لە چاودێران و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان تۆمارکراوە، هەروەها لە هەولێر هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ کڕینی دەنگی دەنگدەران، پاش دەنگدان پارە بەو کەسانە دەدەن کە دەنگدەدەن.
وتیشی، خاڵێکی دیکە کە بۆ ئێمە جێگەی سەرنج بووە، ئەویش رێگەنەدان بووە بە چاودێرەکانمان تاوەکو چاودێریی پڕۆسەکە بکەن، کە هەندێک حاڵەتی لەو شێوەیە تۆمارکراون، یان درەنگ بنکەکان کراونەتەوە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی راهێنانی پێویست.