ئەحمەد حاجی رەشید: سلێمانی حەقی خۆیەتی روو لە بەغداد بكات ئەگەر لە هەولێرەوە غەدری لێبكرێت

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی خولی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی كە دەڵێن هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە ئەگەر بەغداد راستەوخۆ پارە بۆ سلێمانی بنێرێت تەنها موزایەدە دەكەن.

راشیگەیاند، “سلێمانی مافی خۆیەتی روو لە بەغداد بكات ئەگەر لە حاڵەتێكدا لە هەولێر بە میزاجی كەسی غەدری لێبكرێت”.

وتیشی، “قەوارەی هەرێمی كوردستان بە مامەڵەكردنی بەغداد لەگەڵ پارێزگایەك هەڵناوەشێتەوە و چونكە پێشتر حكومەتی عێراق لە پرسی ناردنی دەرماندا مامەڵەی لەگەڵ پارێزگاكان كردووە و ئەوانەی دەڵێن هەرێم هەڵدەوەشێتەوە ئەگەر بەغداد پارە بۆ سلێمانی بنێرێت موزایەدە دەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی…
Total
0
Share