لە ساڵیادی ئەنفالدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “پێویسته هه‌رچی له توانادایه خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت”.
لە پەیامێكدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “ئه‌مڕۆ 14ى نيسان يادى 33 ساڵه‌ى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كان دهكهينهوه كه له يه‌كێك له دڕه‌نده‌ترين تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراقدا، بێ جياوازى و بێ سڵه‌مينه‌وه سه‌دان هه‌زار ئافره‌ت، پياو، منداڵ و پيرى بێگوناهى كوردستان ڕاپێچى بيابانه بێمهفهڕهکانى مه‌رگى به‌كۆمه‌ڵ كران و بێباكانه زياتر له 182 هه‌زار هاوڵاتى كۆمه‌ڵكوژ و زينده‌به‌چاڵ كران”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ژینگه و سروشتى جوانى وڵاته‌كه‌مان وێران كرا و شوێنه‌وارى ژيان به يه‌كجارى له هه‌زاران گوند و شارۆچكه‌ى كوردستان سڕايه‌وه”.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێویسته هه‌رچی له توانادایه خزمه‌تی زياتر و باشتر پێشکه‌ش به که‌سوکاری شه‌هیدان بکرێت”.
لە پەیامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “يادى شه‌هيدان و مێژووى پڕ له خوێن و فرمێسكمان ده‌بێ هانده‌رى تهبايى و يهكڕيزى بێت و هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز جارێكى ديكه كاره‌ساتى ئاوا به‌سه‌ر گه‌لى كوردستان و له هيچ شوێنێك به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا نه‌يه‌ته‌وه”.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “پاش ئه‌وه‌ى دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئهنفالهكانى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند، ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌بێت كه‌سوكارى قوربانييان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ربوو بكاته‌وه و داواكارين ئه‌و ئه‌ركه ياسايى و ئهخلاقييهى خۆى جێبه‌جێ بكات و دادوه‌ری بێته دی، هه‌روه‌ها داواكارين كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ئه‌و تاوانكارييانه به جينۆسايد بناسێنێت”.
دەشڵێت، “ده‌بێت ئه‌و تاوانه له پرۆگرامه‌کانی خوێندن و له هه‌موو شوێنێکی پێویستدا دۆکیوومێنت بکرێت”.