جەبار گۆران: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دروستکردووە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلاری لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا ئاشکراکرد.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، لە چەند رۆژی رابردوودا، بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، لەوانە: عمولەی حەواڵەکردن لەلایەن کۆمپانیا بچووکەکانەوە زیادیکردووە، ئەمەش راستەوخۆ بووەتە هۆی بەهێزبوونی دیناری عێراقی لەبەرامبەر دۆلاردا.

وتیشی، “رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق کاریگەریی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار هەبووە، چونکە ئاستی مامەڵەکانی ئاسانتر و خێراترکردووە و کەمتر مامەڵەکان دەگەڕێنەوە بۆ بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو”.

ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵەکانیان بۆ دانوستان و لێکتێگەیشتن، کاریگەریی لەسەر دابەزینی دۆلار دروستکردووە، چونکە رێگاکانی مامەڵەکردن لە ئێران ئاساییدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ 30ی تشرینی یەکەمی…
Total
0
Share