هەشت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت

نەوشیروان مستەفا ئەمین

ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرکردەی کورد و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان تێپەڕدەبێت.

نەوشیروان مستەفا لە بەیانی رۆژی 19 ی ئایاری 2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا و لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

نەوشیروان مستەفا ئەمین لە ساڵی 1944 دا لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواوکردووە، پاشان لە ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغداد تەواوکردووە.

لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردووە، یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە.

لە ماوەی تەمەنیدا بە چەندین ئەزموونی سیاسییدا تێپەڕبووە، لە ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان، لە ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دواتر بووەتە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران و دواتر یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تا ساڵی 2006 لەو حزبەدا مایەوە.

نەوشیروان مستەفا، دوای بەجێهێشتنی یەکێتی کۆمپانیای وشەی دامەزراند، کە تایبەت بوو بە کاری ڕاگەیاندن، تا ساڵی 2009 کە بزووتنەوەی گۆڕانی راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفسەرێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پۆلیسێکی دارستانیداوە و بە سەختی برینداریکردووە

بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک ئەفسەری پۆلیسی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە کاتی…
Total
0
Share