گەرمیان.. “دوو كەس لە كارمەندێكی هاتوچۆ دەدەن و بە سەختیی برینداری دەكەن”

لەكاتی ئەنجامدانی ئەركی فەرمیی خۆی، كارمەندێكی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لەلایەن دوو كەسەوە لێی دەدرێت و بە سەختیی بریندار دەكرێت.

عەبدولڕەحمان زەهاوی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، لەكاتی ئەركی فەرمیی خۆیدا، كارمەندێكمان بە سەختی بریندار دەكرێت”.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەی ئاشكراكرد، “لەكاتی ڕاگرتنی دوو ماتۆڕسكیل و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی خۆی، ئەو دوو گەنجەی خاوەنی ماتۆڕسكیلەكان بوون لە كارمەندەكەمانیان داوە، وەك ئەوەی خۆی باسی كردووە و لە ڤیدیۆكاندا دەركەوتووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “سكاڵامان تۆماركردووە و چاوەڕوانین ئەو كەسانە دەستیگر بكرێن”.

لای خۆشیەوە، عەلی قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو كارمەندەی هاتوچۆی گەرمیان سكاڵای تۆماركردووە و دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە لە ڕوداوەكە”.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، “تا ئێستا ئەوانەی بەو كارە هەستاون دەستگیر نەكراون و فەرمانی گرتنیان بۆ دەركراوە، بەڵام تات ئێستا نەناسراونەتەوە”.

بەگوێرەی زانیارییەكان تۆڕی میدیایی ئێستا، كارمەندەكەی هاتوچۆی گەرمیان بە سەختی بریندار بووە و قاچێكی شكاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دابینكردنی غازی سروشتی بۆ وەزارەتی كارەبای عێراق ئاشكرادەكرێت

كۆمپانیای دانە غاز ڕایگەیاند، لەپێناو بەرفراوانتركردنی فرۆشتنی غاز، كۆمپانیاكە ڕۆژانە غاز بۆ وێستگەی تازە لە كەركوك دابیندەكات. كۆمپانیای…
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار لەبارەی رووخاندنی کارگەکانی بلۆک لەسەر رووباری سیروان روونکردنەوە دەدات

لەبارەی رووخاندنی 11 کارگەی بلۆک لەسەر رووباری سیروان، شارەوانیی کەلار روونکردنەوە دەدات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
Total
0
Share