كازمی: دووەم گەورە كەسی داعشمان لەنێو دەیانی دیكەدا كوشت

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژە بە ڕۆڵی گرنگی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە لە ڕوبەڕوبوونەوەی داعش دەدات و دەڵێت، لە چەند مانگی ڕابردوودا كۆتایمان بە ویلاتی دیجلە هێنا و دووەم گەورە كەسی داعشمان لەنێو دەیان سەركردە و سەدان چەكداردا كوشت.

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان وتی، سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سوپا و پۆلیس و حەشد و پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگای هەواڵگری بەشداربوون لە كۆتایی هێنان بە تیرۆر، بەڵام لەو نێوەندەدا تایبەتمەندییەكی دیار دەگەڕێتەوە بۆ هێزەكانی دژە تیرۆر، كە پسپۆڕی سەرەكییان لەناوبردنی تیرۆرە.

كازمی لە وتەیەكدا لە كۆنگرەی زانستیی نێودەوڵەتی دەزگای دژەتیرۆری عێراق كە ئەمڕۆ ئەنجامدرا ئەوەشی وت، “لە چەند مانگی ڕابردوودا سەركەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا و، كۆتایمانهێنا بەوەی ناویدەبرێت بە ویلایەتی دیجلە” لەو پڕۆسە ئەمنییەدا كە لەلایەن هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆرەوە ئەنجامدرا و وتیشی، “دووەم گەورە كەسی داعشمان لەنێو دەیان لە گەورە بەرپرسان و سەدان چەكداری داعشدا كوشت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستمان بە ژینگەیەكی نیشتیمانی گونجاو هەیە بۆ وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر بەشێوەی تەواوەتی لەسەر سەرجەم ئاستەكان.

سەرۆكوەزیران دوپاتیشیكردەوە، بەهۆی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان و ئامادەییان، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕێی گفتوگۆی ستراتیژییەوە گۆڕاوە بۆ ئەركی ڕاهێنان و ڕاوێژ، ئەمەش ئەو “پێشكەوتنە گەورەیە” نیشاندەدات كە بەسەر توانای هێزە ئەمنییەكاندا هاتووە.

بابەتی پێشتر

زانایەك: فیرعەونەكان 30 ڕۆژ بەڕۆژودەبوون و بەر لە ئیسلام بە شەوی قەدر ئاشنابوون

بابەتی دواتر

ئەحمەد دڵزاری شاعیر کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share