هاوڵاتییەک لە گۆمێکی ناوچەی شارباژێڕ خنکا

بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بۆ گەشت چوەتە ناوچەی شارباژێڕ و لە گۆمێکدا مەلەیکردووە، خنکاوە.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسە خەڵكی شاری سلێمانییە و لە دایکبووی ساڵی 1976 ە، دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی چونەتە ئەو شوێنە مەلەیکردووە، بەڵام نەیتوانیوە خۆی دەرباز بکات و خنکاوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کە لە شایەتحاڵەکانی ڕوداوەکەوە دەستی کەوتووە، “ئەو کەسە ناوی (ئ،م) بووە و شۆفێری تاکسی بووە، دوای ئەوەی موبایلەکەی داوە بە دەستی یەکێک لە منداڵەکانیەوە وتوویەتی ڤیدیۆم لێ هەڵبگرە بە مەلە دەچمە ئەوبەر، بەڵام نەیتوانیووە خۆی ڕزگار بکات و خنکاوە.

خنکانی ئەو هاوڵاتییە لە کاتێکدایە کە قائیمقامیەتی قەزای ماوەت پێشتر بە تابلۆیەک، ئاگاداری گەشتیارانی کردووەتەوە کە گۆمی قازان گۆمێکی ترسناک و ئاڵۆزە و پێشتر چەندین کەسی تێدا خنکاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share