بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە ئاگاداری کارگێڕی خوێندنگەکان دەکاتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی e-Parwarda و ڕایدەگەیەنێت ئەو خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە ، پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی خوێندکار.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، ” ئەو مامۆستایانەی ( هەمیشەیی، وانەبێژ ، گرێبەست ) کە لەم ساڵەی خوێندن لە خوێندنگەیەک بۆ خوێندنگەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری خوێندنگای ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane پێبدات”.
بەپێی ئاگادارکردنەوەکە کارگێری خوێندنگەکان (ڕاهێنەری خوێندنگە) پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە خوێندنگەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خوێندکاران و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان ) و ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی خوێندکاران) داونلۆد بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە کارگێری خوێندنگەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ خوێندنگەکانیان بۆ جێبەجێکردنی هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.