‘پرۆژەیاسای قەرز’ گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

پرۆژەیاسای قەرزی ناوخۆیی كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئامادەكراوە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران.

بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم پرۆژەیاسای قەرز گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

پڕۆژەكە پاش پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە.

لە دانیشتنی دوێنێدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، تائێستا پڕۆژەیەك لەلایەن حكومەتەوە لەسەر پرسی قەرز نەگەیشتووەتە پەرلەمان.

ئەوەشی وت، “چاوەڕوانین حكومەت پرۆژەیاسایەك ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات كە ببێتە هۆی زیادكردنی سەرچاوەكانی داهاتی حكومەت تا بتوانێت پابەندییەكانی بەرامبەر هاوڵاتییان جێبەجێ بكات”.

 

بابەتی پێشتر

ئاماری نوێی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

ئەمریکا 421 فڕۆکەى F-35ى ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد. بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی…
Total
0
Share