دوو بومەلەرزە پێنجوێن-ی هەژاند

بەیانیی زووی ئەمڕۆ ڕویداوە

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو بومەلەرزە سنووری عێراق-ئێرانی لە نزیك قەزای پێنجوێن هەژاندووە.

دەستەی گشتیی كەشناسی و تۆماری بومەلەرزەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسان ڕایگەیاند، ناوەندی تۆماری بومەلەرزە بەیانی ئەمڕۆ ڕودانی دوو بومەلەرزەی سوكی لە نزیك سنووریی عێراق-ئێران لە ڕۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێن-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی تۆماركردووە.

بەپێی دەستەكە بومەلەرزەی یەكەم كاتژمێر 05:47 بە گوڕی 3.3 پلەی ڕێختەر لە 9.5 كیلۆمەتری باكووری ڕۆژهەڵاتی قەزای پێنجوێن بووە و، بومەلەرزەی دووەمیش كاتژمێر 06:19 بە گوڕی 3.2 لە نزیك هەمان شوێن ڕویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشمەرگە پەلامارێکی داعشی تێکشکاند.. چوار پێشمەرگە بریندارن‏

چەكدارانی داعش لە سنووری كوڵەجۆ هێرشیانكردووەتە سەر پێشمەرگە، هێرشەكەیان تێكشكێنراوە و چوار پێشمەرگە برینداربوون. وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “تیرۆریستانی…
Total
0
Share