لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک گیانی لە دەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ 3ی نیسان، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی شیلادزێ ئۆتۆمبیلێکی جۆری پیکاب هایلۆکس کەوتە چالێکی نزیک ڕێگەکە و بەهۆیەوە مێردمندالێک کە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە گیانی لە دەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو مێردمنداڵە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە تەمەنی یاسایی بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبیل تەواو نەکردووە و تەمەنی تەنها 15 ساڵ بووە.

منداڵەکە ناوی “هاشم تاهیر”ە و لە ڕوداوەکەدا گیانی لە دەستداوە، لەگەڵ ئەوەش سەرنشینێکی دیکەی لەگەڵ بووە و ئەویش بریندار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: رۆژ لە دوای رۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و دابەزینی پلەكانی گەرماوە، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر بەرزبووەتەوە…
Total
0
Share