ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم بەرزبوویەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 773 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 304 کەسیان لە دهۆک بووە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە پارێزگای هەولێر 218 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 211 کەسیش لە سلێمانی ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بووە.

هاوکات شەش کەس لە هەڵەبجە و 24 کەس لە گەرمیان و 10 کەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 8  کەس لە هەرێمی کوردستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و بەرزترین ڕێژە لە هەولێر بووە بە چوار کەس و لە سلێمانی و دهۆک دوو کەس بە هۆکاری ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاكبووەوە، ڤاكسینكراو، چاكبووەوەی ڤاكسینكراو
كامیان بەرگرییان بەرامبەر كۆرۆنا زیاترە؟

زانایانی کەنەدی توێژینەوەیەکیان سەبارەت بە دروستبوونی دژەتەن لەجەستەدا بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامداوە، بەمەبەستی زانینی جیاوازیی ئاستی دروستبوونی بەرگریی…
Total
0
Share