زانایان سەرکەوتووبوون لە دیاریکردنی ئەو خانانەی یارمەتیی چاکبوونەوەی ئیفلیجی دەدەن

زانایان توانیویانە ئەو خانانە دەستنیشانبکەن کە رۆڵیان هەیە لە چاکبوونەوەی کەسانی تووشبوو بە ئیفلیجی و دووبارە کەوتنەوەکاری ئەندامەکانیان، تەنانەت دوای وەستانی شەپۆلە کارەباییەکانی جەستەیان.

هەر بەرکەوتنێک بە دڕکەپەتک دەکرێت جەستەی مرۆڤ تووشی وەستان بکات، چونکە دەبێتەهۆی لەکارکەوتنی پەلەکان یان هەموو جەستە بەوەش ئیفلیجیی نیوەیی یان ئیفلیجیی گشتی لێدەکەوێتەوە.

بەپێی توێژینەوەی زانایان، دەکرێت چاکسازی لەو بەشانەی جەستەدا بکرێت کە زیانیان بەرکەوتووە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ جارێکیتر رۆیشتن و کەوتنەوەسەر پێیەکان.

ئاماژە بەوە کراوە، کە ئامێرێکی بچووک لە نزیک دڕکەپەتک دادەنرێت و یارمەتیدەر دەبێت لە چالاککردنەوەی ئەو شەپۆلە کارەباییەی دەگاتە مێشک و دەمارەکان و کۆنترۆڵی جووڵەی پەلەکان دەکات.

بابەتی پێشتر

دابەشکردنی نەوت لە پێنجوێن دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمانی سیمبولی دژ بە نادادی و هەوێنی بیری ئازادیخوازییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share