نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا لە یاریكردن بەردەوامە

بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا بەردەوامە لە یاریكردن، خاوی برێنت ئەمڕۆ لە خوار 64 دۆلارەوەیە، چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەی ئۆپیك پڵەس كاریگەری هەبێت لەسەر نرخی نەوت.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 63 دۆلار و 22 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) بەرامبەرە بە 59 دۆلار و 67 سەنت.

هەرچەندە بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوتی خاو دابەزینێكی كەمی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەراورد بە دواین نرخی تۆماركراو، نرخەكەی بەرزبووەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ ئۆپیك پڵەس كۆببێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر بەردەوامبوون یان بەردەوام نەبوونی سیاسەتی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەدرێت و ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: 10 ملیۆن دۆلار دەدەینە ئەو کەسەی زانیاریمان لەسەر مـ.ـوجتەبا خـ.ـامنەیی و عەلی لاریـ.ـجانی پێبدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرکەسێک کە زانیاریی دروست لەبارەی موجتەبا خامنەیی و عەلی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: پابەندین بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی سەرجەم هاوڵاتییان

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، پابەندن بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاوڵاتییان و بەتایبەت فەرمانبەرانی عێراق و لە هەوڵی بەردەوامدان…
Total
0
Share